داگیركردنی پایگایه‌كی گرینگی نیزامی وڵاتی سوریه‌

52
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، گروپێكی چه‌كداری نه‌یاری ده‌وڵه‌تی سوریه‌، پایگایه‌كی نیزامی گرینگی “به‌ناوی “پایگای ٥٢” له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ی داگیر كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، داگیر كردنی پایگای نیزامی ٥٢، وه‌كوو شكستێكی گه‌وره‌ بۆ ده‌وڵه‌تی “به‌شار ئه‌سد” به‌ئه‌ژماردێت، چۆنكه‌ به‌م جۆره‌یه‌، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆنتڕۆڵی به‌شێكی به‌رچاو له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌، له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌ پێی راپۆرتی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، ئه‌م گروپه‌ چه‌كداره‌‌ سونییه‌ كه‌ به‌ناوی “جبهه‌ی جنوبی”خۆیان ناساندووه‌، وێڕای ئه‌م پایگاه‌ نیزامییه‌ كه‌ له‌ نزیكی شاری “ده‌رعا” دایه‌، ئاوایی و شه‌هره‌كێك له‌ شاری “هه‌ره‌ك”یشیان خستۆته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌.