داگیركردنی یه‌ك سێهه‌می خاكی عێراق له‌لایه‌ن داعش

152
نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌ ئیمه‌نییه‌كان، به‌ڵام یه‌ك سێهه‌می زه‌وییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” دایه‌.نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ پێی راپۆرتێك كه‌ له‌ شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر ٣ مانگ جارێك بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر داگیركردنی “موسڵ” هێشتا یه‌ك سێهه‌می خاكی عێراق له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی داعش دایه‌. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌: هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق ئێستا له‌ حاڵی به‌كرده‌وه‌ درهێنانی عه‌مه‌لیاتێكی به‌رین له‌ ئۆستانی “ئه‌لئه‌نبار” بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له‌م ناوچه‌یه‌ن. به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ٣ مانگی رابردوودا عه‌مه‌لیاتی نیزامی و تیرۆریستی له‌م وڵاته‌، كوژرانی لانیكه‌م هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له‌ ٢ هه‌زار كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.