داگیرکرانی ١٠٠ هه‌زار هێكتار زەوی له‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ

853
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌فته‌ری‌ گه‌شه ‌‌و پلاندانانی‌ ستادی‌ بووژاندنه‌وه‌ی‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ باس له‌ داگیرکرانی‌ ١٠٠ هه‌زار هێكتار له‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ‌ کردووه‌ و دەڵێ ئەو زەوییانە لەلایەن خەڵکەوە داگیر کراون.
ناوبراو رۆژی‌ رابردوو به‌ هه‌واڵنێری خوێندكارانی‌ ئێرانی‌ گوتبوو كه‌ ئه‌م زه‌وییانه‌ پێشتر ده‌ریاچه‌ی ورمێ بوون به‌ڵام به‌ هۆی‌ كه‌میی ئاو‌ و لێژی، ئاوی‌ تێدا كۆنابێته‌وه و‌ داگیر كراون. هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌وتی وشك بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوودا، گه‌لێك ناڕه‌زایونی مه‌ده‌نی رێكخرا و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ بارودۆخی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.