گروپه ئیسلامگه‌راكان له‌وانه “جبهه النوسره” سه‌ربه ئه‌لقاعیده‌ی سوریه، شاری “ئه‌دله‌ب”یان به‌ته‌واوی داگیر كرد.هه‌واڵنێری “رۆیتێرز”، له‌سه‌ر زاری “گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه” رایگه‌یاند، ئیسلامگه‌را چه‌كداره‌كان، كۆنتڕۆڵی شاره‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له سوریه شه‌ڕ له‌سه‌ر شاری ئه‌دله‌ب به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ببوو به به‌ره‌ی سه‌ره‌كی. به كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م شاره له باكووری رۆژئاوای سوریه ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان ناوه‌ندی ئۆستانێكی دیكه له ده‌ستده‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه دوو ساڵ له‌وه‌پێش گروپی داعش توانی شاری ره‌قه داگیر بكات، تا جێگایه‌ك كه ئێستا بووه به پایگای ناوه‌ندی ئه‌م گروپه.