داگیر كردنی كۆشكی سه‌رۆك كۆماریی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن حه‌وسییه‌كان

15y
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند: “هێزه‌كانی حه‌وسی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، پاش تێكهه‌ڵچوونی قورس له‌ ناوه‌ندی شاری ساحلی “عه‌ده‌ن”، توانیان كۆشكی سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن داگیر بكه‌ن.”به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس”، سه‌ره‌ڕای هێرشی ئاسمانی گروپی اوپه‌یمانی به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستان بۆ پێشگیری له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی شیعه‌ی حه‌وسی، توانیان كۆشكی سه‌رۆك كۆماریی له شاری ‌تراتیژیكی “عه‌ده‌ن” داگیر بكه‌ن. ئه‌م كۆشكه‌ دوایین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماریی “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی” بوو كه‌ به‌ هۆی هێرشی ملیشیا شیعه‌كانی حه‌وسی له‌ یه‌مه‌ن هه‌ڵات و په‌نای بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی برد.