داگیر كردنی پایه‌گای نیزامی عه‌ده‌ن

199
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادی” به‌ پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان، گه‌وره‌ترین پایه‌گای نیزامی له‌ نزیك عه‌ده‌ن داگیر كرد.پایه‌گای نیزامی “ئه‌لعه‌ند” له‌ مانگی مارسی رابردۆوه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌وسییه‌كاندا بووه‌. ئه‌م پایه‌گایه‌ به‌ یارمه‌تی تانك و ئه‌و زرێپۆشانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌ ئاماده‌ كرابوو و هه‌روه‌ها هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان، له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادی” سه‌رۆك كۆماری ته‌بعید كراوی یه‌مه‌ن، داگیر كرا. داگیر كردنی ئه‌م پایگا نیزامییه‌ كه‌ پێشتر پایگای ئامریكاییه‌كانی جێگیر له‌ یه‌مه‌ن بوو، رێگای بۆ حه‌ره‌كه‌تی نیزامی هێزه‌كانی لایه‌نگری مه‌سنور هادی بۆ ته‌عه‌ز، خۆش كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →