داگیر كردنی چه‌ندین به‌ش له‌ حومسی سوریه‌ له‌لایه‌ن‌ داعش

598
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش كۆنتڕۆڵی شاری “مه‌هین”ی له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تی سوریه‌ ده‌رهێنا و داگیری كرد.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌، رایگه‌یاند: “به‌ زاڵ بوونی گروپی داعش به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا، نزیكه‌ی بیست كیلومیتر له‌ ئوتوبانی ده‌میشق بۆ “حومس”یش كه‌وتۆته‌ ده‌ستی ئه‌م گروپه‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ جه‌ریانی تكێهه‌ڵچوونه‌كانی ٢٤ سه‌عاتی رابردوو، لانیكه‌م ٥٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریه‌ كوژران و بریندار بوون.”