داگیر كردنی یه‌كێك له‌ پایگاه نیزامییه‌كان ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن تاڵبان

30
كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌لی له‌ وڵایه‌تی “به‌دخشان” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: “شه‌وی جومعه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، گروپی تاڵبان پایگای وێلسوالی “یه‌مگان”یان داگیر كردووه‌”. به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، هێزه‌كانی سه‌ربه‌ گروپی تاڵبان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌پێشه‌وه‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر وێلسوالی “یه‌مێگان” زیاتر كردۆته‌وه‌. له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشانه‌،‌ پایگای وێلسوالی یه‌مێگان له‌گه‌ڵ هه‌موو پاسگا ئه‌منیه‌تیه‌كان، له‌ لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه‌ داگیر كراوه‌.