دایه‌ خه‌دیجه‌ دایكی دوو هاوڕێ گیان به‌ختكردوو ماڵاوایی له‌ ژیان كرد

9y (3)
دایه‌ خه‌دیجه‌ دایكی دوو هاوڕێ گیان به‌ختكردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران “حوسێن و ئه‌حمه‌د پیرخزری” له‌ ناوچه‌ی كۆماسی مه‌ریوان له‌ ته‌مه‌نی ١١٥ ساڵیدا ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.
ته‌رمی ئه‌م دایكه‌ ئازیزه‌ له‌ نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژنان و پیاوانێك كه‌ دۆست و نزیكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بوون ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا و رێز له‌ یادی ئه‌م دایكه‌ ئازیزه‌ و كوڕه‌ گیان به‌ختكردووه‌كانی گیرا. دایه‌ خه‌دیجه‌ به‌ درێژایی ژیانی پڕبایه‌خی دۆست و لایه‌نگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بوو و هه‌رگیز رێبازی رۆڵه‌ گیان به‌ختكردووه‌كانی له‌بیر نه‌كرد و له‌ پێناوی ئه‌م رێبازه‌یدا گه‌لێك چه‌رمه‌سه‌ری به‌سه‌رهات و به‌ دڵێكی گه‌وره‌وه‌ ته‌حه‌مولی كرد.