دایه‌ عایشه‌ خودامورادی ماڵاوایی له‌ ژیان كرد

406y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گوڵان دایه‌ عایشه‌ خودامورادی دایكی هاوڕێ گیان به‌ختكردوو “ناسر مه‌جیدی” كه‌ یه‌كه‌م گیان به‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ بوو، له‌ ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا له‌و ئاواییه‌ ماڵاوایی له‌ ژیان كرددایه‌ عایشه‌ نمونه‌ی ئه‌و دایكه‌ فیداكار و له‌خۆبردووانه‌ بوو كه‌ یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوو و له‌ ده‌ورانێكدا كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بوون، له‌ هیچ چه‌شنه‌ فیداكارییه‌ك درێغی نه‌كرد و به‌ وره‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ هه‌میشه‌ هانده‌ریان بوو. ئه‌م دایه‌ ئازیزه‌ تا دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌ رێبازی سوسیالیستی كوڕه‌ گیان به‌ختكردووه‌كه‌ی، وه‌فادار مایه‌وه‌. ته‌رمی ئه‌م دایه‌ ئازیزه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ و له‌نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه‌ و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.