به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “رۆیتێرز”، به پێی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌ندامانی دیموكرات و كۆماریخوازانی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا، ده‌نگدانی كۆنگره بۆ گه‌ڵاڵه‌ی پێویستیی ته‌ئیدی رێكه‌وتنی ئا‌مریكا و ئێران له مانگی ئاوریل ده‌خرێته ده‌ستووری كاره‌وه. سێناتۆره دیموكرات و كۆماریخوازه‌كان له مه‌جیلسی سێنای ئا‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن كه ده‌نگدان بۆ په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌ی پێویستی ئه‌وه‌یكه كه هه‌ر چه‌شنه رێكه‌وتنی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ رژیمی كۆماری له لایه‌ن كۆنگره‌ی ئامریكاوه په‌سه‌ند بكرێت، بۆ رێكه‌وتی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٤ دوابخرێت. له حاڵێكدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ئێرانی له‌وانه سه‌رۆكی سازمانی وزه‌ی ئه‌تۆمی رژیم، رایانگه‌یاندووه كه، له‌سه‌ر ٩٠ له‌سه‌دی به‌شه فهننیهكان رێككه‌وتن، كۆشكی سپی له وڵامدا وتوویه‌تی، هێشتا ئه‌گه‌ری رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، ٥٠ له‌سه‌ده.