دروست كردنی به‌نداوێكی نوێ له‌ ئۆستانی كوردستان

618
سه‌ره‌ڕای هۆشداری‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی قه‌یرانی كه‌م‎ئاوی و ژینگه‌یی له‌ ئێران، بڕیارە ٥٣ به‌نداوی دیكه‌ له‌ ئۆستانی كوردستان دروست بكرێت.
رۆژی سێ‎شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌رۆكی ئیداره‌ی فێركاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی ئۆستانی كوردستان،‌ له‌ دانیشتنی “هاوفیكری دامه‌زراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی كوردستان” له‌ سنه،‌ وتی: “به‌شێك له‌م به‌نداوانه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌پارێزییان بۆنه‌كراوه،‌ به‌ڵام بڕیاری دروست كردنیان دراوه‌.” به‌ وته‌ی ناوبراو،‌ “به‌رنامه‌ڕێژی بۆ سازكردنی ٥٣ به‌نداو له‌ شاره‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌ قه‌یرانێكی ژینگه‌ییه”‌.