دروست كردنی پاركێك به‌ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی له‌ شاری وان

681
به‌ پێی راپۆرته‌كان، شاره‌داریی شاری وان له‌ كوردستانی توركیه‌ بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری فه‌ریناز خوسره‌وانی پاركێكی له‌و شاره‌ به‌ ناوی ناوبراوه‌ دروست كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌و پاركه‌ به‌ ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی كچێكی خه‌ڵكی شاری مهاباد دروست كراوه‌ كه‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ بۆ خۆرزگار كردن له‌ ده‌ستدرێژی مه‌ئمورێكی رژیم، له‌ نهۆمی چواره‌می شوێنی كاره‌كه‌ی خۆی خسته‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ ئاكامدا ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی شاری مهابادی لێكه‌وته‌وه‌.