دروست كردنی په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ بۆ محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند

922
به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، دادگای ئیقلابی رژیم له‌ شاری ورمێ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیکەی له‌دژی “محەمەد سدیق کەبوودوەند” دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دروست كردووه‌.
دادگای ئینقلابی رژیم له‌ شاری ورمێ، بە هۆی بڵاوکردنەوەی نامەیەکی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان لە ئێران، په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ بۆ كردۆته‌وه‌، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئەوین دا زیندانی كراوه‌. جێگەی ئاماژەیە کە بارودۆخی تەندروستی “محه‌ممه‌د سدیق کەبوودوەند” جێگیر نییە و ناوبراو لە ماوەی ٩ ساڵ زیندانی خۆیدا، تەنها جارێک مەرەخەسی پێدراوە.