درووستكردنی هه‌زاران واحیدی مه‌سكونی له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان

13y (1)
كومیته‌ی ساخت و سازی رژیمی ئیسرائیل له‌ “به‌یت المقدس” به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ساختی ٢٢٠٠ واحیدی مه‌سكونی له‌م شاره‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بڕیاره‌ ئه‌م واحیده‌ مه‌سكونیانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی “عرب السواحره‌” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ نێوان “جه‌به‌ل الموكه‌بێر و ئه‌بودیس” له‌ به‌یت المقدسی شه‌رقی دابمه‌زرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسانی ئێسرائیل رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌گه‌ڵ ساختی ١٤٢ واحیدی مه‌سكونی نوێ له‌ شه‌هره‌كی “هارحوما” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ “جه‌به‌ل ئه‌بوغه‌نیم” ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ “بێنیامین نه‌تانیاهۆ” سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل هه‌فته‌ی رابردوو دوابه‌دوای ره‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وته‌كانی ناوبراو له‌ پێناو دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و درێژه‌ی شه‌هره‌ك سازی له‌ به‌یت المقدس، ئیدعای كردبوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ راوه‌ستانی ساخت و ساز له‌ شه‌هره‌كی “هارحوما”، بڕیار‌گه‌لێكی تازه‌ی ده‌ركردووه‌.