درێژكرانه‌وه‌ی حوكمی زیندان و راگرتنی دوو به‌ندكراوی سیاسیی

648q
عوسمان مستەفا پور، به‌ندكراوی سیاسیی كە ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندا راگیراوه‌، به‌ بیانووی ونبوونی په‌روه‌نده‌كه‌شی ماوه‌ی ١٠ ساڵی دیكه‌ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌ی عوسمان مستەفا پوور چالاكی سیاسیی، ساڵی ١٣٧٠ بە تۆمەتی هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ یەكێك لە حیزبە نه‌یاره‌كانی رژیم بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرا كە لەو ماوەیە دا هەوڵی بنەماڵەكەی بۆ وەرگرتنی مۆرەخەسیی و ئازادیی مه‌رجدار بێ ئاكام مابۆوه‌. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ لە درێژەی بەردەوامی گوشارەكان بۆ سەر هاووڵاتییان، وەفا ئازەربار هه‌ڵسووڕاوی دانیشجوویی و خوێندكاری رشتەی كیشاوه‌رزیی لە زانستگای ورمێ، كە پێشتر لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرابوو و پاش ماوەیەك بە شێوەی كاتیی و بە قه‌راری وه‌سیقه‌ لە زیندان ئازاد كرابوو، لە لایەن دادگاوە سزای ٤ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ دیاری كراوه‌. شایانی باسه‌ وەفا ئازەربار پێشووتر لە ڕێكەوتی ١٦ مانگی ڕیبەندانی ١٣٩٣ لە شاری مهاباد لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ بە تۆمەتی “ته‌بلیغ له‌ دژی نیزام”  دەستبەسەر و دوای ته‌حه‌مۆل كردنی ٦٧ ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعات لە رێكەوتی ٢٣ مانگی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٤٠ میلیۆن تمەنیی ئازاد كرا.