به پی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه چه‌ندین هێكتار له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و پووششی گیاهی ئاوایی مهڵوشان سه‌ر به شاری سنه له نێو ئاگردا سووتا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له ئاكامی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه ١٠ هێكتار له ده‌شته‌كانی ئاوایی مهڵوشان سووتان و گه‌لێك خه‌ساره‌ت به كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه و چه‌ندین جۆر گیا و ئاژه‌ڵ گه‌یشتووه. به پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ئیمكاناتی ئه‌وه‌ڵیه ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه، له حاڵێكدا كه به‌رپرسان و ئیداراتی ده‌وڵه‌تی هیچ هه‌وڵێكیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌نجام نه‌دا.