درێژه‌ی ئیخراجی سه‌دان كرێكاری گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی خه‌لیحی فارس

228q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، شیركه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی “خه‌لیجی فارس” له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، ٤٢٠ كرێكاری شاغڵ له‌م كارخانه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ناوه‌نده‌ی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی پێشتریش نزیكه‌ی هه‌زار كرێكاری قه‌راردادی وه‌ك رانه‌نده‌ی كامیون و ئیداری هه‌بوو كه‌ خاوه‌نكار له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا كۆتایی مانگی ره‌زبه‌ر، ٤٢٠ كه‌سیان به‌ بیانووی پێویست نه‌بوون به‌ هێزی كاریان ئیخراج كرد، به‌ڵام لوتكه‌ی ئیخراجی كرێكاران له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگ و نیوی رابردوودا به‌ڕێوه‌چووه‌.