درێژه‌ی ئێحزار و بازداشتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ سه‌روبه‌ندی رۆژی كرێكار

164y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیم له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، گوشاره‌كانی خۆیان له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران، چڕتر كردۆته‌وه‌.له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، “پێدرام نه‌سروڵلاهی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و له‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ شاری سنه‌ به‌ هێرشی مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی له‌ حاڵێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ماڵی یه‌كێك له‌ هاوڕێیانی میوان بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، مه‌ئمورانی رژیم بێ پیشاندانی حوكم و هیچ جۆره‌ روون كردنه‌وه‌یه‌ك، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌یان له‌به‌ر چاوی هاوسه‌ر و خاوه‌ن ماڵه‌كه‌، دایه‌ به‌ لێدان و سوكایه‌تی پێكردن و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد. هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا، “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌” دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلسی رژیم به‌ بۆنه‌ی به‌رز راگرتنی رۆژی جیهانی كرێكار، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی په‌یگیری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم له‌ تاران، بانگ كرا.