درێژه‌ی ئێخراجی كرێكارانی ناڕازیی مه‌عده‌نی كووشك

127
سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری ١٦ كرێكاری ناڕازیی ئێخراجی مه‌عده‌نی “كووشك”، پێنج كرێكاری دیكه‌ش له‌ ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، له‌سه‌ر كار ئێخراج كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردوودا، كرێكارانی مه‌عده‌نی كووشك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراو، مافی بیمه‌ و مه‌زایاكانیان، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. له‌ جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارن ئێخراج كران. دوابه‌دوای درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران، خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌ڵێنی به‌ كرێكاران دا كه‌ كرێكارانی ئێخراجی بێنێته‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان. به‌ڵام راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌ ته‌نیا به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری كرێكاران جێبه‌جێ نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو له‌ ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، پێنج كرێكاری دیكه‌شی له‌سه‌ر كار ئێخراج كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →