درێژه‌ی ئێخراجی كرێكارانی ناڕازی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز

487y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، خاوه‌نكاری پڕۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز دوابه‌دوای ئێخراجی ٦٠ كرێكاری ناڕازی له‌ رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی گوڵان، ٤٠ كرێكاری ناڕازی دیكه‌ی بۆ مۆره‌خه‌سی ئیجباری سێ مانگه‌ ناردووه‌.پێشتریش خاوه‌نكار له‌ رێكه‌وتی ١٩ی مانگی گوڵان واته‌ له‌ سێزده‌هه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكاران به‌ ئاماده‌ كردنی لیستی ١٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ناڕازی، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێخراجی له‌وان كردبوو. به‌م پێیه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان، ٦٠ كرێكاری ناڕازی له‌سه‌ر كار ده‌ركران. له‌ درێژه‌ی ره‌وتی ئێخراجی كرێكارانی ناڕازی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌،‌ ٤٠ كرێكاری دیكه‌ بۆ مۆره‌خه‌سی ئیجباری نێردراون.