درێژه‌ی ئێخراج سازییه‌كان له‌ كارخانه‌ی سیمانی كارون

603
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی ئێخراج سازیه‌كان له‌ كارخانه‌ی سیمانی كارون، ٣٩ كه‌سی دیكه‌ له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ بیانووی ته‌واوبوونی قه‌راردادی كاره‌كانیان له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ئێخراج كراون. كرێكارانی ئێخراج كراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌ده‌ستدانی كاره‌كانیان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان له‌به‌رده‌م ده‌رگای ورودیی كارخانه‌ی سیمان كارون كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ تا ئێستا ٣ مانگه‌ حه‌قده‌ست و ٤ مانگه‌ مافی بیمه‌یان پێنه‌دراوه‌.