درێژه‌ی ئێعدامی تازه‌لاوان له‌لایه‌ن داعش

287
به‌ پێی راپۆرته‌كان، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، ١٥ تازه‌لاوی عێراقی دیكه‌ له‌ شاری موسڵ ئێعدام كرد.ئه‌م تازه‌لاوانه‌ كه‌ له‌ نێوان ١٣ تا ١٨ ساڵ ته‌مه‌نیان بوو، له‌ ناوچه‌ی “به‌عاج” له‌ رۆژئاوای موسڵ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌، ئێعدام كران. له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ئه‌ندامانی داعش ١٢ تازه‌لاو و لاوی كه‌ركوكی دیكه‌ كه‌ به‌ بارمته‌ گیرابوون، له‌ موسڵ ئێعدام كرد. شایانی باسه‌ گروپی داعش له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا به‌ رفاندنی سه‌دان منداڵ و تازه‌لاو له‌ خه‌ڵكی موسڵ، ئه‌وانیان ئاموزشی نیزامی و ئیدئۆلۆژیك داوه‌ و ئه‌م تازه‌لاوانه‌یان ناچار به‌ حزوور له‌ مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ كردووه‌.