به پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، ٩ زیندانی له زیندانه‌كانی ته‌ورێز، سنه و زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كردووه.به پێی راپۆرتی “هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و دیمۆكراسی له ئێران”، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، ٥ زیندانی له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له زیندانی ته‌ورێز دوو زیندانی ئێعدام كرد. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا له زیندانی ناوه‌ندی سنه دوو زیندانی دیكه ئێعدام كران.