درێژه‌ی ئێعدامی زیندانیان و ئیجرای حوكمی شه‌لاق له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك

662
ده‌زگای قه‌زای رژیم له‌ ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، حوكمی ئێعدامی لانیكه‌م ٩ زیندانی دیكه‌ و شه‌لاقی كه‌سێك له‌ به‌رچاوی خه‌ڵكی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنا. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، ٥ زیندانی به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخه‌در” له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كران. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا حوكمی شه‌لاقی كه‌سێكی دیكه‌ له‌ شاری پارسیان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی هورموزگان له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهات. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسانی قه‌زایی رژیم ٢ زیندانیان له‌ زیندانی ته‌ورێز و ٢ كه‌سێكی دیكه‌یان له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ ئێعدام كرد.