هه‌ڵسووڕاوانی سینفی كرێكاری له ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه، باس له درێژه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌لوچی ده‌كه‌ن كه له پڕۆژهگهلێكی له حاڵی ساختی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه كار ده‌كه‌ن.
كرێكارانێك كه له به‌لوچستان بۆ كار هاتۆنه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، به لانیكهمی بارودۆخی كاری و حه‌قده‌ستی كه‌م كاریان پێده‌كرێت. بارودۆخی كرێكارانی به‌لوچ له‌چاو باقی كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی له‌حاڵی ساخت زۆر ناله‌بارتر و نامرۆڤانه‌تره. بارودۆخی دژواری كرێكارانی به‌لوچ له حاڵێكدا درێژه‌ی هه‌یه كه له ساڵی رابردۆوه زیاتر له ٢٠٠ كرێكاری به‌لوچی شاغڵ له ناوچه‌ی ئازادی تجاری ـــ سه‌نعه‌تی عه‌سه‌لویه به ناردنی توومارێك، داوایان له سه‌رۆك كۆماری رژیم كردبوو تا سه‌رنجێك به بارودۆخی پیشه‌ییان بدرێت، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌درایه‌وه.