درێژه‌ی بازداشت و سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری

801
به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌”، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری به‌ ناوی “عه‌لی نه‌جاتی” له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی عه‌لی نه‌جاتی و وێڕای پێشكنین و زه‌وت كردنی كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.