درێژه‌ی بانگ كرانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی له‌ كوردستان

497
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاره‌ جیاجیاكانی كوردستان باوك و دایكی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی نیشته‌جێ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بۆ ئه‌م ئیداره‌یه‌ بانگ كردووه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی به‌ ناوی “كامیل عه‌بدۆڵاپوور” خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم” به‌ ١٧ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا، وڵاتی ئێرانی به‌جێهێشت و ئێستا نیشته‌جێی وڵاتێكی ئوروپاییه‌. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی رژیم گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌بێ باك و دایكی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك خۆیان به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم بناسێنن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پێشتریش وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری بیجاڕ گوشاری خستبووه‌ سه‌ر بنەماڵەی هه‌ڵسووڕاوی سیاسی به‌ ناوی “رەزا شاهمورادی” و لێکۆلێنەوەی لەگەڵ کردبوون. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه‌ ئێستا نیشته‌جێ وڵاتی ئۆسترالیایه‌ و تا ئێستا چەندین جار باوکی له‌ لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی “بیجار”ه‌وه‌ بانگ كراوه‌.