به پێی راپۆرتی “هێرانا”، دوابه‌دوای به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی فازی دووهه‌می فیلترینگی هوشمه‌ند، كێشه و گرفتگه‌لێكی زۆر له كاناڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه “ئینستاگرام”دا له ئێران سه‌ریهه‌ڵداوه.به پێی ئه‌م راپۆرته، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی فیلترینگی هوشمه‌ند له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی رابردوو به بڕیاری “حه‌سه‌ن رۆحانی” ده‌ستیپێكرد و له مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٩٣دا، وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی ئێران هه‌واڵی ده‌ستپێكی قۆناغی دووههمهكهی راگه‌یاند. شایانی باسه له ساڵی ٢٠١٣دا، هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له راپۆرتێكدا ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی “چین، سوریه، به‌حرین و ویتنام”ی وه‌كوو پێنج وڵاتی دوژمنی ئینترنت ناولێبرد. هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠١٤دا بارودۆخی ئازادی ئینترنت له ئێران وه‌كوو خراپترین وڵات له جیهاندا ناولێبراوه.