درێژه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆ له‌ جه‌زیره‌

389
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ته‌نیا رۆژێك پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆ له‌ شاری كوردنشینی “جه‌زیره‌”، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ جارێكی دیكه‌ له‌م شاره‌، ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌ركرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بڕیاری تازه‌ له‌ سه‌عات ٧ی ئێواره‌ به‌ كاتی مه‌حه‌للی له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و تا كاتێكی نادیار درێژه‌ی ده‌بێت. بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆ هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند شوێنێكی ده‌وروبه‌ری شاری “سیلوان و دیاربه‌كر” به‌رقه‌رار بووه‌. له‌ گه‌ڕه‌كی “سوور دیاربه‌كر” له‌نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ تێكهه‌ڵچوون روویدا. هه‌روه‌ها له‌ باقی شوێنه‌كانی تری شاره‌كه‌ هه‌وڵیان دا به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ماشینی ئاوپاش، بڵاوه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی بكه‌ن.