درێژه‌ی بۆمبارانی بنكه‌ و باره‌گاكانی پ ك ك له‌ لایه‌ن توركیه‌

483
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه‌ پایه‌گاكانی په كه كه له‌ توركیه‌ و باكوری عێراقیان بۆمباران كرد.
ستادی هاوبه‌شی ئه‌رته‌شی توركیه‌ به‌ ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك رایگه‌یاند: “٩ فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئێف ١٦، بنكه‌ و باره‌گا و ئه‌نباره‌كانی چه‌ك و چۆڵی ژێرزه‌مینی په‌كه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كانی “متینا، قه‌ندیل” و هه‌روه‌ها شاره‌كانی سینا و هه‌فتانین له‌ باكوری عێراقی بۆمباران كرد. دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ریش هێرشیان كرده‌ سه‌ر ١١ ناوچه‌ له‌ ئۆستانی “حه‌كاری” له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌.”