درێژه‌ی بۆمبارانی ناوچه‌ مه‌سكونییه‌كان له‌ سوریه‌

151
نێردراوی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریه‌ له‌ نوێترین راپۆرته‌كه‌ی كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ بڵاوی كرده‌وه‌، هه‌واڵی درێژه‌ی بۆمبارانی ناوچه‌ مه‌سكوونییه‌كانی له‌ باكووری سوریه‌ راگه‌یاند و نیگه‌رانی ده‌ربڕی.نێردراوی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی دانیشتووانی “ئه‌لزوبدانی” هوشداری دا و رایگه‌یاند: ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بۆمبه‌ بۆشكه‌ییه‌كان بوردومان كراوه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئیسلامگه‌رایانی “جه‌یشۆلفه‌تح”یش له‌ كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ بۆسه‌ر دوو ئاوایی له‌ نزیك “ئێدلێب” كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانانی گه‌مارۆ درابوون، راكت و خۆمپاره‌گه‌لێكی قورسی هاوێشتووه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا به‌رپرسانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی خوێندنی منداڵه‌ ئاواره‌ سورییه‌كان له‌ لوبنان هوشداریان داوه‌. منداڵانی ئاواره‌ی سووری له‌ لوبنان له‌ بارودۆخێكی یه‌كجار ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌ ئیمكانی خوێندن بێبه‌شن. ژماره‌ی زۆری منداڵانی ئاواره‌ی سووری له‌ لۆبنان و نه‌بوونی یارمه‌تی ماڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م منداڵانه‌ نه‌توانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن. به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ ٦٠٠ هه‌زار منداڵی ئاوه‌ری سووری له‌ لۆبنان دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →