درێژه‌ی بۆمباران كردنی ناوچه‌ جیاجیاكانی سوریه‌

548
فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی روسیه‌ به‌ هاوكاری هێزی ئاسمانی سوریه‌ ٨٣ بنكه‌ و باره‌گای نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سوریه‌یان بۆمباران كرد.
ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ له‌ “ده‌یرولزوور، حه‌ڵه‌ب، حه‌ما، ئه‌دلێب، ده‌وروبه‌ری ده‌میشق و لازه‌قیه‌” روویدا. له‌ جه‌ریانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌كانی نه‌یاری رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د كوژران و بریندار بوون. راپۆرته‌كان هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یه‌گانگه‌لێك له‌ ئه‌رته‌شی سوریه‌ ناوچه‌ی “ئه‌لجه‌میل” له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌میشقیان به‌ته‌واوه‌تی له‌ نه‌یاران وه‌رگرته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت.