درێژه‌ی بیلاتكلیفی كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل

191y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی ئێخراجی كارخانه‌ی “زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل” سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، هه‌روا له‌ بیلاتكلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل مانگی گوڵانی ساڵی ٩٣، به‌ بیانووی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی قازانج و به‌رهه‌می ئه‌م ناوه‌نده‌‌، چالاكی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌یان راگرت. له‌ جه‌ریانی ئه‌م داخرانه‌ به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته‌، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌ و ٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران، ١٩٠ كه‌سیشیان له‌سه‌ركار ئێخراج كرد.