درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی سه‌دان كرێكاری قه‌ندی وه‌رامین

131
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٣ مانگ به‌سه‌ر داخرانی كارخانه‌ی “قه‌ندی وه‌رامین” و بێكار بوونی ٤٠٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، كرێكاران هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی وه‌رامین له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری روون بوونه‌وه‌ی خێرای بارودۆخیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری كرانه‌وه‌ی كارخانه‌كه‌ كه‌سانێك كه‌ وه‌كوو ره‌سمی ئێستخدام كراون بۆسه‌ر كاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام كرێكارانێك كه‌ قه‌راردادین و ته‌نانه‌ت زیاتر له‌ ده‌ ساڵ پێشینه‌ی چالاكیان له‌م كارخانه‌یه‌دا هه‌یه‌، له‌سه‌ركار ده‌رده‌كرێن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →