درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی ئافتابی ورمێ

452y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تپێه‌ڕ بوونی ١٠ مانگ له‌ ئێخراجی ٣٣ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ئافتابی ورمێ”، تا ئێستا خاوه‌نكار مه‌زایا و مافی سه‌نه‌واتی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی ئافتابی ورمێ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، رێكه‌وتی ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی رابردوو، له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری ٣٣ كرێكار پێشگیری كرد. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه،‌ سه‌ره‌ڕای نه‌درانی ٩ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، كاره‌كانیان له‌ده‌ستدا.