درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی بیكاربووی قه‌ندی كه‌ره‌ج

303y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر ته‌عتیلی كارخانه‌ی “قه‌ندی كه‌ره‌ج”، نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری بێكاری ئه‌م واحێده‌، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووی كه‌مبوونی مه‌وادی ئه‌وه‌ڵیه،‌ چالاكی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی تا كۆتایی ساڵی ٩٣ راگرتوو و نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری قه‌راردادی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ دوو مانگی رابردۆوه‌ تا ئێستا بێكار و له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه‌ له‌ حاڵێكدا كه‌ كرێكاران له‌گه‌ڵ بێكاری و بیلاته‌كلیفی ده‌ست و په‌رنجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن كه‌ خاوه‌نكار حه‌قده‌ستی دواخراوی یه‌كمانگی ئه‌وانی تا ئێستا په‌رداخت نه‌كردووه‌.