راپۆرته‌كان باس له درێژه‌ی داخرانی كارخانه‌ی “سامان كاشی” له بروجێرد و بێكاری ٣٠٠ كرێكار و نه‌درانی ٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكارانی كارخانه‌ی سامان كاشی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ٢٥ رۆژ له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له بروجێرد كۆبوونه‌وه و خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه، فه‌رماندار و نوێنه‌رانی رژیم له بروجێرد به‌ڵێنیان دا كه كێشه و گرفتی كارخانه‌ی سامان كاشی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م وه‌عده و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كراون و كرێكاران هه‌روا له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.