درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمباین سازی ئه‌راك

860
دوابه‌دوای ئیخراجی زیاتر له‌ ١٨٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كۆمباین سازی” ئه‌راك و درێژه‌ی بیلاتكلیفیان، ئه‌گه‌ری ئێخراجی ١٦٠ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ هه‌یه‌.
كرێكارانی ئێخراجی رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌یكه‌ ١٨٠ كرێكار ئێخراج كراون و ده‌نگۆی ئێخراجی ١٦٠ كرێكاری دیكه‌ ده‌بیسترێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك‌ بۆ ئێمه‌ قه‌بۆل ناكرێت. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی كرێكارانی كۆمباین سازی ئه‌راك، شورای ته‌ئمینی ئۆستانی مه‌ركه‌زی ئه‌م شاره‌ بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنێك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.