درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل

100q
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراو و درێژه‌ی بێلاته‌كلیفی كرێكاری بێكار كراوی كارخانه‌ی “زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی ئاهه‌ن و فوولاد چالاكی ده‌كرد، له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوو ده‌رگاكانی خۆی به‌سه‌ر كرێكاره‌كانی داخست. شایانی باسه‌ كه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ به‌ بێ په‌رداخت كردنی ٢٤ مانگ حه‌قده‌ست، مافی بیمه‌، سه‌نه‌وات، ئیزافه‌كاری و مافی جه‌ژنانه‌، له‌سه‌ركار ده‌كران.