درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی هێگمه‌تانه‌

69y

به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی “پێترۆشیمی هێگمه‌تانه‌”، كرێكاران بێكار بوون و هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، زیاتر له‌ ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی پێترۆشیمی هێگمه‌تانه‌ له‌ هه‌مه‌دان له‌ به‌رامبه‌ر كارخانه‌، ئیداره‌ی كار و ئوستانداریی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌.