درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی مه‌عده‌نجوی زه‌ره‌ند له‌ كرمان

352
به‌ ده‌ستپێكی پێنجه‌مین مانگ له‌ كاتی داخرانی “مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزیی زه‌ره‌ندی كرمان”، كرێكارانی بێكاركراوی ئه‌م مه‌عده‌نه‌، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ پێی راپۆرته‌كان، پێش له‌وه‌یكه‌ چالاكی مه‌عده‌نی زه‌ره‌ند له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا رابگیردرێت، نزیكه‌ی ٣٥٠ كرێكار له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ كاریان ده‌كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌، كرێكارانی بێكار كراوی ئه‌م مه‌عده‌نه‌، له‌ نێوان ٥ تا ٢٤ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ٥ مانگی رابردوودا نه‌ حه‌قده‌ستیان پێدراوه‌ و نه‌ مافی بیمه‌شیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم په‌رداخت كراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی مه‌عده‌نجو له‌ رێكه‌وتی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له‌ جه‌ریانی هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیم بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، یه‌كێك له‌ كرێكاران‌ گیانی له‌ده‌ستدا.