درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی مه‌عده‌نی سه‌نگروود

674y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای داخرانی مه‌عده‌نی “سه‌نگروود” یان به‌ردی خه‌ڵووزی “ئه‌لبۆرزی غه‌ربی” له‌ ساڵی رابردوودا، ٣٢٣ كرێكار كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌گه‌ڵ داخرانی ئه‌م مه‌عده‌نه، له‌ حاڵی حازردا،‌ بارودۆخی كرێكاران ناڕۆشنه‌ و ئه‌مه‌ش‌ ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانی لێكه‌وتۆته‌وه‌. كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه كه‌ زۆربه‌یان له‌ سه‌روبه‌ندی خانه‌نشینی دان، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ زه‌خایێری مه‌عده‌نی سه‌نگروود تا ٢ ساڵی دیكه‌، ئێستخراج ده‌كرا.