درێژه‌ی بێكاری كرێكارانی ساختمانی له‌ مه‌شهه‌د

781
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌چكارانی مه‌شهه‌د رایگه‌یاند، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ساخت و ساز له‌ شاری مه‌شهه‌د بێكاری كرێكارانی ساختمانی ئه‌م شاره‌ هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌.
به‌ پێی دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، نزیكه‌ی ٩٠ له‌سه‌دی كرێكارانی ساختمانی به‌تایبه‌ت سنفی گه‌چكاران له‌ مه‌شهه‌د بێكارن. كرێكارانی ساختمانی به‌ توندی له‌ هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ نزیكن و له‌ پوششی بیمه‌ی ئیجتماعی به‌هره‌مه‌ند نیین. سه‌همیه‌ی ته‌رخان كراوی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی مه‌شهه‌د ٤٢٥ سه‌همه،‌ ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ناونووسیان كردووه‌ به‌ڵام تا ئێستا بیمه‌ نه‌كراون.