راپۆرته‌كان باس له په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراواكان و بیلاته‌كلیفی شوغڵی سه‌دان كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی “فولادی میانه” ده‌كه‌ن.
له كاتی واگوزاری كارخانه‌ی فولادی میانه به به‌شی خسوسی، ٣٣٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده بیلاته‌كلیف بوون. ناكۆكی نێوان كڕیاران و سازمانی خسوسی سازی، داخرانی ئه‌م كارخانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازی ئه‌م كارخانه‌یه له رۆژانی نه‌ورۆز، هه‌ر رۆژ بۆ روون بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كارییان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كار و وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌م كارخانه‌یه كۆده‌بوونه‌وه.