راپۆرته‌كان باس له بێكاری لانیكه‌م هه‌زار كرێكاری وه‌رزی و دائێمی كوره‌خانه‌كانی “قه‌رچه‌كی وه‌رامین”، دوابه‌دوای داخرانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌كات.به پێی ئه‌م راپۆرته، له سه‌رجه‌م ٣٠ ناوه‌ندی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئاجۆر له ناوچه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، ته‌نیا ٦ ناوه‌ند به لانیكهمی زه‌فیه‌تی به‌رهه‌مهێنان و هێزی كار چالاكی ده‌كه‌ن. كرێكارانی شاغڵ له‌م كارگایانه به هیوای ئه‌وه بوون كه پاش ساڵی ٩٤ چالاكی هه‌ر ٣٠ كورهخانهكه ده‌سپێبكاته‌وه. به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له چالاكی ئه‌م ناوه‌ندانه نییه و كرێكاران هه‌روا له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.