درێژه‌ی بێكار كردنه‌كان له‌ كارخانه‌كانی ته‌بریزكه‌ف و پارس قه‌زوین

164q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی درێژه‌ی سیاسه‌تی ئیخراج كردنی كرێكاران له‌ كارخانه‌كانی ته‌بریزكه‌ف و پارس قه‌زوین، لانیكه‌م ٢٢٠ كرێكاری دیكه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران.
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی به‌ته‌واوه‌تی كارخانه‌ی ته‌بریز كه‌فی مه‌ره‌ند و بێكاری ٢٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ به‌ سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو ده‌كه‌ن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردووش كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف به‌ مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ مه‌ره‌ند كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو. خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “گاز كۆنتڕۆڵ پارس”ی قه‌زوینیش له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی ٢٠ كرێكاری شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ خۆی بوارد. شایانی باسه‌ له‌ سه‌رجه‌م ١١٥ كرێكاری شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ هه‌ر ئێستا ٦١ كرێكار كار ده‌كه‌ن