درێژه‌ی بێكار كردنی كرێكاران

193q
راپۆرته‌كان باس له‌ ئیخراجی ده‌یان كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌كانی “ئازه‌ر سپیدی بلوری خووی” و “فولادی ئه‌ره‌سباران” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی ته‌سفیه‌ی خوێی ئازه‌ر سپیدی بلوری خووی، نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ركران. هه‌روه‌ها به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، نزیكه‌ی ٥٤ كرێكاری به‌پێشینه‌ی كارخانه‌ی فولادی ئه‌ره‌سباران له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ به‌ هۆی ته‌واو بوونی ماوه‌ی قه‌راردادی كاریه‌كه‌یان، له‌سه‌ركار ئیخراج كراون.