درێژه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ناوه‌كییه‌كانی كۆره‌ی باكوور و كاردانه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان

36
سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كرانی نێونه‌ته‌وه‌یی، كۆره‌ی باكوور پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ پێنجه‌مین و گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌كیی خۆی ئه‌نجام داوه‌.
كه‌ناڵی ده‌وڵه‌تی كۆره‌ی باكوور ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕاپۆرتێكیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ ناوه‌كییه‌ دا “كڵاوه‌كێكی هه‌سته‌یی پێشكه‌وتوو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م وڵاته‌ سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ده‌توانێت مووشه‌كێك به‌ كڵاوه‌كی ناوه‌كیی ته‌یار بكات”. كاره‌به‌ده‌ستانی كۆره‌ی باشوور و ژاپۆن به‌ دوای ڕاگه‌یاندن و پشتڕاست بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی كۆره‌ی باكوور، ڕه‌خنه‌ی توندیان لێگرت. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ لایه‌ن وڵاتان و ناوه‌نده‌ جیاجیاكان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی، ڕووسیه‌، ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه‌ و نوڕوێژ، له‌ لێدوانێكی جیاجیادا ئه‌م هه‌وڵه‌یان مه‌حكووم كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ چین له‌ هاوپه‌یمانانی سه‌ره‌كیی كۆره‌ی باكووریش وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌، داوای له‌ كۆره‌ی باكوور كردووه‌ هه‌تا به‌ به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كوچۆله‌ ناوه‌كییه‌كان عه‌مه‌ل بكات.