درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ئه‌فغانستان

120 (1)
به‌ وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیس ویلایه‌تی “فاریاب” له‌ باكووری ئه‌فغانستان، له جه‌ریانی‌ روودانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ شاری “مه‌یمه‌نێ” ناوه‌ندی ئه‌م ویلایه‌ته‌، ١٩ كه‌س له‌وانه‌ دوو مه‌ئمووری پۆلیس بریندار بوون.به‌ وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ سه‌رله‌به‌ریانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ به‌رده‌م لقی ١ی بانكێكی خسوسی روویدا و بارودۆخی چوار كه‌س له‌ برینداره‌كان خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌. له‌م دوایانه‌دا به‌ پێشره‌وی گرۆپی ئیسلامگه‌رای “تاڵبان” بۆسه‌ر چه‌ندین پایه‌گای پۆلیس له‌ ویلایه‌تی فاریاب، بارودۆخی ئه‌منیه‌تی له‌م ویلایه‌ته‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی كێشراوه‌ و نوێنه‌رانی فاریاب له‌ پارلمان سه‌باره‌ت به‌ نائه‌منی و نائارامی ئه‌م ویلایه‌ته‌ نیگه‌رانیان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ به‌ هۆی روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو له‌ ئه‌فغانستان، ٥٣ كه‌س كوژران و بریندار بوون كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →